بەشێك لە پەرلەمانتارانی عێراق كار بۆ بڕینی بودجەی كوردستان دەكەن

په‌رله‌مانتارێكی كورد: زیاتر له‌ بودجه‌ی هه‌رێم له‌ ته‌نیا به‌غدا خه‌رج ده‌كرێت

K24- هه‌ولێر:

به‌شێك‌ له‌ نوێنه‌ره‌ عه‌ره‌به‌كانی په‌رله‌مانی عێراق هێشتا پشتیوانی له‌ بڕینی به‌شه‌ بودجه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ ساڵی 2014ـه‌وه‌ له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ بڕدراوه‌.

له‌مباره‌شه‌وه‌ ئه‌شواق جاف، په‌رله‌مانتاری خوولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، زه‌مینه‌ سازییه‌كی باش كراوه‌، تا له‌ رێگه‌ی رێككه‌وتنی سیاسی و یاسایی پرسی بودجه‌ و نه‌وت نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

هاوكات شێروان میرزا، په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: تا ئیستا عێراق هەموو شایسته‌ داراییه‌كانی هەرێمی نەناردوە، لە کاتیکدا زیاتر لەو بڕە لە بەغدا خه‌رج دەکرێت و هیچ کەسێكیش باسى ناکات، چونکە بابەتەکە یاسایى نییە و سیاسیە.

بە گوێرەى یاساى بودجەی عێراق، پێویسته‌ هه‌ولێر و به‌غدا پابەندبن بە رێكکەوتنى پێدانی نەوت و لەبەرامبەردا ناردنى به‌شه‌ بودجەى هەرێمى کوردستان، لە کاتیکدا لە ساڵى 2014 به‌ تەواوى به‌شه‌ بودجەكە لەلایه‌ن بەغداوە بڕدرا، بەلام  چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كابینه‌ی نۆیه‌می هەرێمى کوردستان به‌ گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوه‌كانی، سەرجەم ئەگەر و گومانەكان بڕەوێنێتەوە.

H.B