سه‌رۆك بارزانی: سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌وانه‌یه كه خاوه‌ن قه‌زیه‌یه‌كی ره‌وان
"پێشمه‌رگه له داستانی خواكوڕك سه‌لماندی ئیرادە و قوربانیدان لە هەموو چەکێك بەهێزترە"

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 31 ساڵ به‌سه‌ر داستانی خواكوڕك، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌ڕای نابه‌رابه‌ری له چه‌ك و سوپادا، پێشمه‌رگه توانی گورزی گه‌وره له دوژمن بدات و ئومێد له ناخی گه‌لی كوردستاندا به زیندوویی بهێڵێته‌وه.
له‌و په‌یامه‌دا سه‌رۆك بارزانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له‌و داستانه‌دا پێشمه‌رگه سه‌لمانی، كه چه‌كی ئیراده و قوربانیدان له هه‌موو چه‌كێك به‌هێزتره و سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌وانه ده‌بێت كه خاوه‌ن قه‌زیه‌یه‌كی ره‌وان.
به‌ر له 31 ساڵ و له 5ی 9ی 1988، له داستانی خواكوڕك، كه خودی سه‌رۆك بارزانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، له وتارێكدا پێشبینی گۆڕانكاری گه‌وره‌ی له ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كه‌دا كرد و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌میش له به‌رگری و سه‌ركه‌وتنی داستانه‌كه، گۆڕانكارییه‌كان هاتنه كایه‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
"پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی 31 ساڵەی داستانی خواکوڕك
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
ئەمڕۆ سی و یەکەمین ساڵیادی داستانی خواکوڕکە. لەو داستانەدا پێشمەرگە بە خۆڕاگری و قوربانیدان بۆ دوژمن و داگیرکاری سەلماند کە ئیرادە و قوربانیدان لە هەموو چەکێك بەهێزترە و سەرکەوتن بۆ ئەوانە دەبێت کە خاوەن قەزییەیەکی ڕەوان.
لە داستانی خواکوڕکدا. سەرباری نابەرابەری لە چەك و سوپادا پێشمەرگە توانی گورزی گەورە لە دوژمن بدات و ئومێد لە ناخی گەلی کوردستاندا بە زیندوویی بهێڵێتەوە.
لەو یادە پیرۆزەدا سڵاو لە ئیرادەی پۆڵایینی پێشمەرگە و سڵاو لە شەهیدانی ئەو داستانە و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان.
مسعود بارزانی
5ـی 9ـی 2019"
ئ. م