ئه‌مه‌ریكا هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی پارێزگای ئه‌نبار ده‌كات
ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كی قورس و پێدوایستی سه‌ربازی له‌خۆ ده‌گرێت و له بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د جێگیر ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی ناوخۆیی له پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند، كاروانێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كه 108 بارهه‌ڵگری گه‌وره‌ی چه‌ك و پێداویستی جه‌نگیی جۆراوجۆر له‌خۆ ده‌گرێت، له ئوردنه‌وه به‌ره‌و بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار به‌ڕێكه‌وت و له ده‌روازه‌ی سنووری ترێبیلی نێوان عێراق و ئوردن په‌ڕیوه‌ته‌وه دیوی عێراق.
میدیا عێراقییه‌كان له‌و سه‌رچاه‌یه كه ئاماژه‌یان به ناوی نه‌كردووه، بڵاویانكردووه‌ته‌وه، "كۆمپانیایێكی ئه‌منی به ناوی "مملكة الطاووس" یاوه‌ری كاروانه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و له ئاسمانیشه‌وه فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به چڕی پارێزگاری‌یان لێ ده‌كرد"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئامانجی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پێداویستییه سه‌ربازیانه له ئوردنه‌وه به‌ره‌و بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاوای ئه‌نبار روون نییه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكردووه، "ئه‌و فه‌رمانده ئه‌منییانه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كانی رۆژئاوای ئه‌نبار ده‌كه‌ن، هیچ زانیاریێكیان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كاروانه سه‌ربازییه و هه‌نگاوه‌كانی نییه و هیچیش له‌باره‌ی ئامانجی ئه‌مه‌ریكا له ره‌وانه‌كردنی ئه‌و هێزه زه‌به‌لاحه‌وه نازانن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌رده‌وام گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناو خاكی عێراق ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و باڵی سیاسی ئه‌و هێزانه‌ش له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌وڵه‌كانیان بۆ به یاساكردنی ده‌رخستنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق چڕ كردووه‌ته‌وه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا كه ره‌وایه‌تی به بوونی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له عێاق ده‌دات، هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆش ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق رایگه‌یاند، هێزێكی ئاسمانی داده‌مه‌زرێنێت كه شانبه‌شانی هێزی ئاسمانی عێراق له كاردا بێت.
به گوێره‌ی نووسراوێكی حه‌شد، كه جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌كه، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس واژووی له‌سه‌ر كردووه، حه‌شد به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كی نوێی به ناوی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هێزی ئاسمانی داده‌مه‌زرێنێت.
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه، سه‌لاح مه‌هدی حه‌نتووش كراوه‌ته به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه.
H.B