سه‌رۆكی جه‌هه‌په ئه‌ردوغان به پشتیوانیكردنی گروپه تیرۆریستییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات
كه‌مال كلچدار ئۆغلۆ ره‌خنه‌ی توند له ئه‌ردوغان ده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی جه‌هه‌په ره‌خنه له ئه‌ردۆغان ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی پاڵپشتی ئه‌ردوغان له گروپه تیرۆرستییه‌كان 3 ملیۆن په‌نابه‌ری دیكه‌ی سووری روو له توركیا ده‌كه‌ن.
كه‌مال كڵچدارئۆغڵو، سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" ره‌خنه‌ی توند له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی پاڵپشتییه‌كانی ئه‌ردوغان بۆ گروپه تیرۆرستییه‌كان، 3 ملیۆن په‌نابه‌ری دیكه‌ی سووری روو له توركیا ده‌كه‌ن.
كڵچدارئۆغڵو جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام باسی هاتنی شه‌پۆڵێكی نوێی په‌نابه‌رانی سووری بۆ توركیا ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سیاسته‌تی هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی توركیایه به‌رامبه‌ر سووریا.
سه‌رۆكی جه‌هه‌په دووپاتیشیكرده‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تای قه‌یرانی سووریاوه سیاسه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵه بووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، ئێستا نزیكه‌ی 3 ملیۆن و 500 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری له توركیا بوونیان هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره‌یه‌ش كه كلچدار ئۆغلۆ ئاماژه‌ی ێ ده‌دات روو له‌و وڵاته بكه‌ن، ئه‌وا ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سووری له توركیا ده‌گاته زیاتر له 6 ملیۆن په‌نابه‌ر.
H.B