پارتی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نێك به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی ره‌تده‌كاته‌وه
"سه‌رۆك بارزانی و پارتی نه داوای دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نی له‌م شێوه‌یان كردووه نه به پێویستیشی ده‌زانن"
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی هه‌وڵی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نێك به ناوی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی پێویستی به ئه‌نجوومه‌نی سیاسی نییه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌ندێ سایت و په‌یج هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه پارتی له هه‌وڵی پێكهێنانی ئهنجوومهنێكه به ناوی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی، بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌م هه‌واڵه دوورە له راستییهوهوه و چه‌واشه‌كارییه‌كی بێ بنه‌مایه و سه‌رۆك بارزانی و پارتی نه داوای دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نی له‌م شێوه‌یان كردووه، نه به پێویستیشی ده‌زانن و هه‌ر بابه‌تێكیش په‌یوه‌ندی به ناوخۆی كوردستانه‌وه هه‌بێت، پارتی خاوه‌ن بڕیار و رای خۆیه‌تی و نه ئێستا و نه له داهاتووشدا ویسایه‌ی هیچ لایه‌ك قبووڵ ناكات.
دوای ئه‌و روونكردنهوهیهش، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كاتی میوانداری له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24، ره‌خنه‌ی توندی له‌و ده‌زگا میدیاییانه گرت، كه ئه‌و جۆره هه‌واڵه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره هه‌واڵ و زانیارییه بێ بنه‌مایانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه میدیای سێبه‌رن و تووشی فۆبیای پارتی بوونه.
H.B