بۆڵتۆن وێنه‌ی نه‌وتهه‌ڵگره ئێرانییه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه
"تا ئێران ده‌ست له درۆ و بڵاوكردنه‌وه‌ی تیرۆر هه‌ڵنه‌گرێ سزاكانی له‌سه‌ر هه‌ڵناگیرێ"
K24 - هه‌ولێر:
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی (ئه‌دریان داریا-1) به‌ره‌و سووریا رۆیشتووه و تا ئێرانیش ده‌ست له درۆ و بڵاوكردنه‌وه‌ی تیرۆر هه‌ڵنه‌گرێت، واشنتن سزاكانی سه‌ر تاران هه‌ڵناگرێت.
جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیوویه‌تی: "ئه‌وه‌ی پێیوایه نه‌وتهه‌ڵگره ئێرانییه‌كه به‌ره‌و سووریا نه‌ڕۆیشتووه له وه‌همدا ده‌ژی، تاران پێیوایه پاڵپشتیی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د گرنگتره له پاڵپشتیی گه‌له‌كه‌ی و ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی باش بۆیان، ئێمه ده‌توانین دانوستان بكه‌ین، به‌ڵام سزاكانی سه‌ر ئێران سووك ناكه‌ین، تا ئه‌و كاته‌ی ئێران ده‌ست له درۆ و بڵاوكردنه‌وه‌ی تیرۆر هه‌ڵنه‌گرێت".
Anyone who said the Adrian Darya-1 wasn’t headed to #Syria is in denial. Tehran thinks it’s more important to fund the murderous Assad regime than provide for its own people. We can talk, but #Iran’s not getting any sanctions relief until it stops lying and spreading terror! pic.twitter.com/saar05T8wt
— John Bolton (@AmbJohnBolton) September 6, 2019
بۆڵتۆن له‌گه‌ڵ نوسینه‌كه‌یدا وێنه‌یه‌كی مانگه ده‌ستكرده‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه رۆژی 6/9/2019 گیراوه و نه‌وتهه‌ڵگری ئه‌دریان داریا-1 ده‌رده‌كه‌وێت له بنكه‌یه‌كی ده‌ریایی له ته‌ڕتوسی سووریا راوه‌ستاوه.
هه‌روه‌ها راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانیی ده‌ریخستووه كه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی ئێران باره‌كه‌ی له به‌نده‌رێكی سووری به‌تاڵ كردووه.
پێگه‌ی ئیلیكترۆنی "میدڵ ئیست ئای" له‌وباره‌یه‌وه راپۆرتێكی تایبه‌تی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی ئێران زیاتر 55% باره‌كه‌ی له به‌نده‌رێكی سووری به‌تاڵ كردووه.