تره‌مپ گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ تاڵیبان هه‌ڵپه‌سارد
دوای كوژرانی سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، دانووستهكانی ئاشتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هه‌ڵپه‌سارد.
دوای كوژرانی سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له ئه‌فغانستان و برینداربوونی 11 كه‌سی دیكه، تره‌مپ دژی پرۆسه‌ی دانووستانه‌كان بڕیاری دا.
تره‌مپ ئاشكراشیكرد، واده‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی هه‌بووه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كامپ دێڤیدی ویلایه‌تی ماریلاند، هه‌روه‌ها واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌بووه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌فغانستان.
تره‌مپ له تویته‌ر نووسیویه‌تی: هه‌ر دوای ئه‌وه‌ی تاڵیبان به‌رپرسیارێتی رووداوه‌كه‌ی كابوڵی گرته ئه‌ستۆ، گفتوگۆكانم هه‌ڵپه‌سارد.
ئه‌مه‌ریكا و تاڵیبان دوای 18 ساڵ له شه‌ڕی نێوانیان له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر 9 خولی دانووستانیان ئه‌نجامداوه و گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ وه‌ستانی شه‌ڕ و كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان.