بۆ لابردنی سفری سەر دراوی عێراقی توێژینەوە دەكرێت
لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی بۆ كراوە
K24 - ھەولێر
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەیەك بۆ لادانی سفری سەر دراوی عێراقی دەكات.
لیژنەكە ئاشكرایكردووە، دەستپێشخەری لادانی سفری سەر دراو پێشووتر خراوەتەڕوو، بە مەبەستی گۆڕینی دراوی نیشتمانی دراوەكان بەگشتی و خستنەڕووی دراوێكی نوێ، بەڵام بەھۆی ئەو تێچووە زۆرەی كە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەكە پێویستە، ھێشتا راگیراوە.
لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، كورتھێنانی بوودجە لەمساڵدا و ھەروەھا قەرزی سەر عێراق، بە گرنگترینی ئەو ھۆكارانە دادەنرێن كە پەنا ببرێتە بەر لادانی 3 سفڕی سەر دراوی عێراقی و پلانە سەرەكییەكانی پڕۆژەكە چەندین ساڵە دارێژراوە و تەنیا بڕیاری جێبەجێكردنی ماوە.
ھ.م