مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان كۆبووەوە

کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاووتوێ دەکەن

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چەند پرسێكی دیكە تاووتوێكران.

ئەمڕۆ یەكشەممە 8/9/2019، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت و شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ هه‌ولێر، لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی كورددستان24، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، پەیوەست بە بودجە و دارایی و نەوت و غاز كراوە.