كاروانێكی دیكەی ھاوكاری ئەمەریكا دەگاتە رۆژئاوای كوردستان

"ھاوكارییەكان بۆ ناوچه‌كانی عه‌ین عیسا و شه‌دادی ره‌وانه‌ كراون"

K24 - ھەولێر

كاروانێكی دیكەی ھاوكاری لەلایەن ئەمەریكاوە رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكرێت و ئاژانسی فەرمی ھەواڵی توركیا زانیاری لەبارەی ھاوكارییەكە دەخاتەڕوو.

بەگوێرەی ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵ، رۆژی یەكشەممەی رابردوو 8/9/2019، ئەمەریكا كاروانێكی دیكەی ھاوكاری كە پێكھاتووە لە 55 بارھەڵگر و ئۆتۆمبێل و ئامێر رەوانەی سنووری دەسەڵاتی یەپەگەی كردووە لە رۆژئاوای كوردستان.

وەك ئەو ئاژانسە ئاماژەی پێكردووە، ھاوكارییەكان بۆ ناوچه‌كانی عه‌ین عیسا و شه‌دادی ره‌وانه‌ كراون.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئه‌مەریكا له‌ 4ی ئه‌م مانگه‌شدا، 60 بارهه‌ڵگر ئۆتۆمبێلی گه‌وره‌، ئامێری كار، تانكه‌ری سووته‌مه‌نی و موه‌لیده‌ی كاره‌بای ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كردووە.

گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان هاوكاتی گه‌ڕی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا و توركیایه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ له‌ چوارچێوه‌ی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام چه‌كه‌ قورسه‌كانی به‌ قوڵایی 10 تا 14 كیلۆمه‌تر له‌ سنووره‌كانی توركیا كشانده‌وه‌.

بە گوێرەی روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، لە كاتی ئازادكردنی باغۆزەوە لە دەستی داعش تا ئێستا ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی 2750 بارھەڵگر ھاوكاریی بۆ ھەسەدە ناردووە.

ھ.م