نرخی نه‌وت هه‌ڵكشا
نرخی نه‌وتی خاوی برێنت له بۆرسه‌ی نه‌وتی جیهاندا به‌رز بووه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جارێكی دیكه نرخی نه‌وتی خاوی برێنت له بۆرسه‌ی نه‌وتی جیهاندا به‌رز بووه‌وه و گه‌یشته 63 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه وه‌زیری نوێی وزه‌ی سعوودییه، میر عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پابه‌ند ده‌بێت به سنووردانان بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
شه‌ممه‌ی رابردوو، پادشای عه‌ره‌بستانی سعوودیه، وه‌زیری وزه‌ی وڵاته‌كه‌ی خالید فالحی له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه و میر عه‌بدولعه‌زیزی له جێگه‌ی دانا.
وه‌زیره نوێیه‌كه به كه‌سێكی لێهاتوو و كارامه له بواری دانووستانی ئابووری ده‌ناسرێت و شاره‌زایی و ئه‌زموونێكی درێژی له واژووكردنی گرێبه‌ست و رێككه‌وتنه‌كانی بواری نه‌وت له چوارچێوه‌ی رێكخراوی ئۆپك هه‌یه.