توركیا له شێوازی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام ناڕازییه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر: گه‌ڕی هاوبه‌ش به گوێره‌ی پلان به‌ڕێوه‌چوو
K24 - گرێ سپی
وێڕای ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، گه‌ڕی یه‌كه‌می هاوبه‌شی نێوان توركیا و ئه‌مەریكا له ناوچه‌ی ئارام به‌ڕێوه‌چوو، توركیا له شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا ناڕازییه.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی گرێ سپی ده‌ڵێن، گه‌ڕی هاوبه‌ش به‌گوێره‌ی پلان به‌ڕێوه‌چوو، هه‌نگاوێكی باشه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا.
پاش گەڕی یەكەمی ھاوبەشی نێوان ئەمەریكا و توركیا بۆ ناوچەی ئارام، ئەنقەرە نیگەرانی خۆی نیشاندا و رایگەیاند "ئەمەریكا دەیەوێت ناوچەیەكی ئارام لە بەرژەوەندی ھێزە كوردییەكانی سووریا دروست بكات.
پێشتر سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاندبوو "ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵی سه‌ربازی ناوچه‌ی ئارام-ی باكووری سووریا له ده‌ست ئێمه‌دا نه‌بێت، سوپای توركیا یه‌كلایه‌نه ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات".
ھ.م