به فه‌رمی، تیروپشكی مۆندیالی یانه‌كان راده‌كێشرێت
جارێ ته‌نیا ناسنامه‌ی 4 یانه‌ی به‌شداربوو ئاشكرا بووه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ناسراو به فیفا رایگه‌یاند رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو تیروپشكی مۆندیالی یانه‌كان راده‌كێشرێت.
بڕیاره به ئاماده‌بوونی مایكڵ ئۆین یاریزانی پێشووی لیڤه‌رپوول تیروپشكی مۆندیالی یانه‌كان رابكێشرێت كه له نێوان 11 تاكو 21 دیسێمبه‌ری ئه‌مساڵ له قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌بچێت.
فیفا له به‌یاننامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه تاكو ئێستا ناسنامه‌ی ته‌نیا چوار یانه ده‌ركه‌وتوون كه به‌شداری ده‌كه‌ن، كه بریتین له مۆنتری مه‌كسیكی پاڵه‌وانی كۆنكاكاف، لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ، سه‌دی قه‌ته‌ری پاڵه‌وانی خولی قه‌ته‌ر و میوانداری پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه، هینگین پاڵه‌وانی ئۆقیانۆسا.
فیفا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، تاكو ئێستا نوێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌فریقا دیاریی نه‌كراوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌ره‌جی توونسی به پاڵه‌وان دانراوه، به‌ڵام ویدادی به‌یزاوی سكاڵای دژی پاڵه‌وانبوونی ته‌ره‌جی تۆمار كردووه.
بڕیاریشه له 23 و 24 نۆڤێمبه‌ری داهاتوو نوێنه‌ره‌كانی ئه‌مریكای باشوور و ئاسیا دیاریی بكرێن.