وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ سیسته‌می داتابه‌یس له‌ قوتابخانه‌كان په‌یڕه‌وده‌كات

سیسته‌مه‌كه‌ ئۆنلاین ده‌بێت و روتین له‌ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده‌ و فێركردن كه‌مده‌كاته‌وه‌

K24 - سلێمانی:

بە بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان  لەمەودوا سیستەمی "داتابەیس" لە قوتابخانه‌كان جێبەجێدەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش راھێنان بە 1400 بەڕێوه‌بەر و مامۆستا و یاریدەدەر کراوە.

بۆ کارئاسانی لە نێوان وەزارەتی  پەروەردە و  بەڕێوه‌بەرایەتیيە گشتیيەکان و قوتابخانەکان، بۆ ساڵی نوێی خوێندن، سیستەمی داتا بەیس بە تەواوی دەچێتە واری جێبەجێکردن. بەڕێوه‌بەری گشتی پەروەردەی  رۆژئاوای پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە وەرزی خوێندنی ئەمساڵدا سەرجەم رێکارە پێویستیيەکان دەگرنەبەر بۆ ئەوەی سیستەمی داتابەیس  لە بەشێکی زۆری قوتابخانەکان  جێبەجێ بکرێت.

سیستمی نوێی داتابەیس، بەشێوەی «ئۆنلاین»ەو راستەوخۆ بە وەزارەتی پەروەردەوە بەستراوەتەوە، باشی ئەم سیستمە لەوەدایە بازنەیەکی دروستکردووە لە نێوان پەروەردەکان و وەزارەت ھەروەھا  پەروەردەی قەزا و ناحیيەکان، بەمەش رۆتینیات لە بەڕێوه‌بەرایەتيیەکان و ناوەندەکانی  پەروەردە و فێرکردن کەمدەکرێتەوە.

بەبڕیاری وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم، لەمەودوا خوێندنگەکان سیستمێکی نوێی ئەلیکترۆنی داتابەیس جێبەجێ دەکەن، سیستمەکەش بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 لە 4 هه‌زار قوتابخانە لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

ئ. م