كوردستان 24 له دۆخی ژیانی كوردانی ئوردن ده‌كۆڵێته‌وه
زیاتر له 60 هه‌زار كورد له ئوردن ده‌ژین
K24 - عه‌مان:
ئوردن زیاتر لە شەست ھەزار دانیشتووی کوردی لێیە، کوردستان 24یش لە عەمانەوە بەدواداچوون بۆ ژیانی رۆژانەی ئەو کوردانە دەکات.
گەنجانی کورد لە عەمان بۆ پتەوکردنی گیانی پێکەوە بوونیان، بە کوڕە مام یاخود (ئامۆزا) بانگی یەکتری دەکەن، بەھۆی کەمی رێژەکەشیانەوە داوا دەکەن لایەنێکی سیاسی ئاراستەیان بکات، بۆ ئەوەی ھەستی نەتەوەییان کاڵ نەبێتەوە.
مونیر کوردێكی ھاووڵاتی کوردی ئوردنه و ده‌ڵێت: "ئێمە لەو خێزانانەین کە لە شامەوە ھاتووین بنەماڵەی وانلیيەکانین لە ساڵی 1946 ھاتووینهتە ئەم وڵاته، من لە بواری شیرینی کار دەکەم لە ساڵی 1965 و دواتر ئەم دوکانەم لە شاخی وێبدە دانا".
گه‌نجه كورده‌كان ئوردن، زوو زوو له‌گه‌ڵ یه‌كدی كۆده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تیش له جه‌ژنی نه‌ورۆز، زۆربه‌یجار ئاهه‌نگه‌كان به یه‌كه‌وه ده‌كه‌ن و گه‌شت و سه‌یران رێكده‌خه‌ن.
بەشیر، ده‌ڵێت: "ھەموو گەنجانی کورد لە ئوردن کە کۆدەبینەوە بە کوڕە مام بانگی یەکتر دەکەین، ئەگەر خزمی یەکتریش نەبین، زووش بەیەکەوە کۆدەبینەوە دەرچوون و گەڕان ھەمووی بە یەکەوەیە، بە تایبەت لە جەژنی نەورۆزدا، کۆمەڵەی سهڵاحەددینی ئەیوبی خولێکی فێربوونی زمانی کوردی کردووەتەوە بۆمان و ئێمەش بەشداریمان کردووە، ئێمە پێویستیمان بەلایەنێکی ھاوکاریمان بکات تاکو زیاتر رەچەڵکی خۆمان بناسین".
داما، كه رۆژنامه‌وانێكی كورده، له باره‌ی شێواز و ژیانی كوردانی ئوردن ده‌ڵێت: "ئەوان بەشێکن لە رەگی نيشتمانی و نەخشەڕێگای کۆمەڵگای ئوردنیان داڕشتووە، بۆیە پەیوەندیيەکی کۆمەڵایەتی بەھێزمان ھەیە، لە بواری سیاسەتدا زۆر کاراین و تێماندابووە کە سەرۆکی دیوانی پادشایی بووە و سەرۆك وەزیران و ژماره‌یەك وەزیری کوردیش ھەبوونە لە وەزارەتەکانی پەیوەندی - تەکنەلۆژیا - تەندرووستی و چەندین پۆستی ديكه".
ئ. م