زانکۆی سنە دەخرێتە نێو لیستی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان
بە پلەی 21 ھاتووە
K24 - ھەولێر
زانکۆی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک زانکۆیەکی پلەبەرز لە جیهاندا ناوی دەخرێتە لیستە نێودەوڵەتییەکانەوە.
ناوەندی تایمز بۆ پلەبەندیی زانكۆ نێودەوڵەتییەكان، ئەنجامی ریزبەندیەكانی سیستمی نێودەوڵەتیی پلەبەندیی زانكۆ باڵاكانی جیهان-ی بۆ ساڵی 2019-2020 راگەیاند و زانكۆ كوردستانی شاری سنەش لەو لیستەدا ناوی هاتووە.
سیستمی پلەبەندیی زانكۆ نێودەوڵەتییەكانی تایمز، لیستی زانكۆ باڵا و نێودەوڵەتییەكانی جیهانی ئاشكراكردووە و تێیدا 40 زانكۆی ئێران هەڵبژێردراون، یەكێكیان زانكۆی كوردستانی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستانە كە بە پلەی 21 زانكۆ باڵاكانی ئێران، خراوەتە ئەو لیستە نێودەوڵەتییەوە.
ھ.م