به ڤیدیۆ... چێڵسی هه‌فته‌یه‌كی پڕگۆڵی تێپه‌ڕكرد
ئابراهام هاتریكی كرد و گۆڵێكیشی به هه‌ڵه له‌خۆیان كرد
یانه‌ی چێڵسی به سه‌ركردایه‌تی تامی ئابراهامی هێرشبه‌ری لاو، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له دژی ولڤرهامپتن تۆمار كرد و به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه، له‌و یارییه‌دا ئابراهام بووه سێیه‌مین یاریزان له مێژووی چێڵسی بتوانێت له پرێمه‌رلیگ هاتریك بكات.
له گه‌ڕی پێنجه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی چێڵسی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی یانه‌ی ولڤرهامپتن، له خوله‌كی 31 فیكایۆ تۆمۆری به‌رگریكاری چێڵسی شریتی گۆڵه‌كانی له یارییه‌كه بڕی.
دواتر له خوله‌كه‌كانی 34 و 41 تامی ئابراهامی هێرشبه‌ری لاوی چێڵسی 2 گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد.
پاشان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، ئابراهام گۆڵی سێیه‌م و هاتریكی تۆمار كرد و بووه سێیه‌مین یاریزان له مێژووی چێڵسی له پرێمه‌رلیگ هاتریك بكات.
له خوله‌كی 69 تامی ئابراهام گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له خۆیان كرد و یانه‌ی ولڤرهامپتنی كرده خاوه‌نی گۆڵێك.
دواتر له خوله‌كی 85 پاتریك كۆترۆنی گۆڵی دووه‌می بۆ ولڤرهامپتن زیاد كرد، به‌ڵام له خوله‌كی 96ـی زیادكراوی یارییه‌كه ماسۆن مۆنت گۆڵی پێنجه‌می چێڵسی كرد و كۆتایی به فێستیڤاڵی گۆڵه‌كان هێنا.
یانه‌ی چێڵسی له كۆی 5 یاری، بووه خاوه‌نی 2 بردنه‌وه، 2 به‌رامبه‌ربوون و شكستێك و به 8 خاڵ و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی دێت.
تامی ئابراهام هێرشبه‌ری یانه‌ی چێڵسی به 7 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگی گرت، به جیاوازی گۆڵێك پێش سێرخیۆ ئه‌گوێرۆی هێرشبه‌ری مان سیتی كه‌وت.