بەرپرسانی ئەمەریکا بە گرنگییەوە باس لە پێگەی ئەمنی و سیاسی هەرێمی کوردستان دەکەن

"هەرێمی کوردستان بەهەشتی پێکەوە ژیانە"

K24 – واشنتن:

به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكی باس له ‌گرنگی پێگه ‌و رۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌ چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له‌ كێشه‌كان به‌تایبه‌تی له‌ عێراق و وڵاتانی دیكەی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌ له ‌رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ی پێكهاته‌ جیاوازه‌كان و ئاوه‌دانی له‌ هه‌رێمی كوردستان بە گرنگ دادەنێنن.

نادین مه‌یانزا، جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئازادی ئایینی نێوده‌وڵه‌تی بە کوردستان24ی راگەیاند: "حکوومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان هەوڵی بەرقەرارکردنی ئاشتی درێژ خایەن دەدەن".

جێف فۆرتێنبێری، سیناتۆری ئەمەریکا، پێزانینی خۆی بۆ پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و دەڵێت : "هەرێمی کوردستان بووەتە بەهەشتی خەڵک بۆ پێکهاتە ئاینییە جیاوازەکان. نموونەیەکە بۆ پێکەوە ژیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

لە دوای ساڵی 2014 و هاتنی داعش بۆ هەرێمی کوردستان، سەدان هەزار ئاوارە سووریا و عێراق، روویان لە هەرێمی کوردستان کرد و تاکو ئێستاش ژمارەیەکی زۆریان لە ژێر چەتری ئارامی هەرێمی کوردستان ژیان دەکەن.

H.J