پزیشكێكی كورد له‌ له‌نده‌نه‌وه‌ به‌ پایسكیل گه‌یشته‌وه‌ هه‌ولێر

خۆتان بە دانیشتنەوە پیر مەكەن

K24 – هه‌ولێر:

دكتۆر ئیبراھیم محەمەد، پزیشكێكی كوردی دانیشتووی بەریتانیایە، 65 رۆژە لە لەندەنەوە بە پایسكیل بەرەو ھەولێر بەڕێكەوتووە و دواجار گەیشتەوە پایتەخت.

لەو مەودایەدا بە 10‌ وڵاتدا تێپەڕیوە و زیاتر لە 5 هه‌زار و 500 كیلۆمەتری بڕیوە، دەڵێت پەیامی سەفەرەكەی ئەوەیە تاوه‌كو بە گەنجەكان بڵێت خۆتان بە دانیشتنەوە پیر مەكەن ئەوەتا من تەمەنم 63 ساڵە و ئەو رێگایە دوورەم بە پایسكیل بڕیوە.

دكتۆر سوپاسێكی پڕ سۆزیشی بۆ ھاوژینەكەی هه‌یه‌ و دەڵێت: سوپاس كە پاڵپشتم بووی.