ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان: یەکەی نیشتەجێبوون به قه‌رزی درێژخایه‌ن بۆ هاووڵاتییان دروست ده‌كرێن
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان: یاسای وەبەرهێنان هەموار دەکرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
بە بەشداری 150 کۆمپانیای 15 وڵاتی جیاواز، یەکەمین پێشانگەی خانووبەرە و وەبەرهێنانی بیناسازی لە شاری هەولێر کرایەوە.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، محه‌مه‌د شوكری، سەرۆکی نوێی دەستەی وه‌به‌رهێنان راگەیاند، ئەوان وێڕای هەوڵدان بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بە قەرزی درێژخایەن بۆ هاووڵاتییان، کاریش بۆ هەمووارکردنەوەی یاسایی وەبەرهێنان دەکەن.
له‌كاتێكیشدا کردنەوەی پێشانگای لەوجۆرە هۆکارێكه بۆ ئاڵوگۆڕی توانا و پێشکەوتنە نوێیەکان لەنێوان کۆمپانیاکان و خستنەڕووی نوێترین داهێنانەکانی ئەو بوارانە، کۆمپانیا ناوخۆییەکانیش داوا دەکەن، لە ئەنجامدانی وەبەرهێنان و پرۆژەکان زیاتر پشت بەوان ببەسترێت، چونکە وەك خۆیان باسی دەکەن ئێستا ئەوان ئەزموونی باشێان لەو بوارانە کۆکردووەتەوە.
لەگەڵ باشتربوونی دۆخی ئابووری و سیاسی لە هەرێمی کوردستان، کردنەوەی پیشانگاکانی بواری ئابووری زیاتربوونه، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت، ئێستا سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ دووبارە گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كان، به مه‌به‌ستی ئەنجامدانەوەی وەبەرهێنان لە هەرێمە سەقامگیرەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شارەزایانی ئابووریش پێیان وایە، پێویستە سوود لەو دەرفەتە نوێیە وەربگیرێت و بەشێوەیەك مامەڵەی لەگه‌ڵدا بکرێت، کە جارێکی دیکە قەیرانەکان کاریگەرییان لەسەر کەمکردنەوەی وەبەرهێنان و پێشکەوتنی وڵات نەبێت.
H.B