تاک فرۆشی بەریتانیا داکەوتن تۆماردەکات
هاوتایە لەگەڵ پێشبینی شرۆڤەکاران
K24 – ههولێر:
تاک فرۆشی بەریتانیا لە مانگی ئابی رابردوودا كهمیكرد. ئەوەش هاوتایە لەگەڵ پێشبینی شرۆڤەکاران.
بە گوێرەی داتاکانی نووسینگەی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا کە رۆژی پێنجشەممە 19/9/2019 بڵاوکرایەوە، تاک فرۆشی وڵاتەکە بە رێژەی 0.2% دابەزینی لە مانگی ئابی رابردوو تۆمارکردووە، لە کاتێکدا لە مانگی تەممووزی ئهمساڵ 0.2% بەرزبوونەوەی تۆمارکردبوو.
هاوکات شرۆڤەکاران پێشبینیان دەکرد تاک فرۆشی لە شانشینی یەکگرتوو بە رێژەی 0.2% لە مانگی ئاب دابەزین تۆماردەکات.
هەروەها لە داتاکاندا هاتووە: تاک فرۆشی بەریتانیا 2.7% لە مانگی ئاب بەرزبوونەوەی لەسەر بنەمای ساڵانە تۆمارکردووە.
لە لایەکی دیکەوە پاوەندی بەریتانی بە نزیکەی 0.03% بەرامبەر دۆلاری ئەمهریکی بەرزبووەتەوە و لە نزیک ئاستەکانی 1.2490 مامەڵەی پێوە دەکرێت.