داوا دهكرێت كار به سیستهمی خوێندنی زۆرهملێ بكرێت
بهشێكی زۆر له منداڵان بههۆكاری جیاواز له خوێندن دابڕاون
K24- سلێمانی:
لهگهڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خویندن بە ھەزاران قوتابی و خویندکار رویان له خویندنگە و پۆلەکانیان كرد، بەلام ناو شەقام و بازارەکانیش چۆل نەبوون لە مندالانی کارکەر و دابڕاو لە خویندن، کە بژێوی ژیانیان و ھۆکاری جیاواز وایکردوە، نەتوانن لە خویندن بەردەوامبن. جیگری بەڕیوەبەری گشتی پەروەردەی سلیمانی داوا دەکات، کەشی باشتر لە ناو خویندنگەکان بڕەخسێندرێت و خویندنی زۆرەملێ کار پێبکەن، تا مندالان لە خویندن دانەبڕین.
سوھەیب خەز عەلی، یهكێك لهو منداڵانهیه كه له قوتابخانه دابڕاوه و چیرۆكی دابڕانی خۆی بۆ كوردستان 24 دهگێڕێتهوه و وهك ئاماژهی پێ دهدات، بههۆی نهخۆشی باوكییهوه نهیتوانیوه له خوێندن بهردهوام بێت.
کەشی ناو خوێندنگە و پێشوازی لە قوتابیان بۆ یەکەم رۆژی خویندن، وادەکات قوتابیان زیاتر ئارەزوی خویندن بکەن، بەتایبەت قۆناغی یەکەم, بەڵام لە ھەندێك خویندنگە کەرەستە و کەلوپەلی خویندن و بیناکەیان وایکردووه، قوتابیان بیریان بچێت بۆ داواکردنی کەرەستە و پێداویستی نوێ.
عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە پێناو نەھێشیتنی نەخوێندەواری و دانەبڕان لە خوێندن پێشنیاز دەكات، لایەنی پەیوەندیدار كار بۆ ئەوە بكەن، ھیچ كەسێك نەتوانێت دهست له خوێندن ههڵگرێت.
بهشێك له منداڵانی دەرەوەی شارەکان، ئاوارە و ناو شارەکانیش ھەریەك بە ھۆکارێك لە خویندن بێبەش بوون, ئەوان بە جۆرێك لە خویندن دابڕاون کە راھاتون لەگەڵ ئەو کارە قورسانەی دەیکەن.
H.B
