رێژەی تووشبووان بە نەخۆشی شێرپەنجە له‌ هه‌رێمی كوردستان زیادی کردووە

"خۆراکی ناتەندروست و پیسبوونی ژینگە هۆکاری توشبوونن بە نەخۆشی شێرپەنجە"

K24- سلێمانی:

بەراورد بە زیادبوونی رێژەی دانیشتوان و باشترکردنی چارەسەریەکان، رێژەی توشبوون بە شیرپەنجە لە ئاست بێدەنگبووندا نیە, خۆراکی نا تەندروست و پیسبوونی ژینگە بە ھۆکاری سەرەکی دادەنرێن, ھاوكات بوونی ئەو دوکەڵەی لە هه‌ر ئۆتۆمبیلێكه‌وه‌ دەردەچێت ساڵانە پێویستی بە حەوت درەخت ھەیە تا بمانپارێزێت لە زیانەکانی، بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانیش زیادبوونی ئۆتۆمبێل بە رێژەیەکی بەرچاو بە ھۆکاری مەترسی ناودەبەن لە روی تەندروستی و رووداوەکانەوە.

هاڤان قه‌فتان، پزیشکی نەخۆشیی شێرپەنجە ئاماژە بە زیادبوونی توشبوان دەدات و یەکێکیش لە ھۆکاری ئەو توشبوونە بەردەوامە دەگەرینیتەوە بۆ دوکەڵ و پیسبونی ژینگە.

بە گوێرەی ئامارەکان (٥٥٢٧٨١) ئوتومبیل تۆمارکراوە، جگە لە ئوتۆمبیلی میری و ئەوانەش کە رۆژانە دێنە ناو شار, بوونەتە جێی پرسیار و ھەڵوێستەکردنی بەڕێوەبەرایه‌تی ھاتوچۆ له‌باره‌ی ئەو ژمارە زۆرەی ئۆتۆمبیل بەرامبەر رێژەی دانیشتوان, بە گوێرەی لێکۆڵینەوە جیھانیەکان، بۆ ھەر ئوتومبیلێك پێوستە ٧ درەختی سەوزھەبێت، تا ژینگە پیس نەبێت, بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆ نەبوونی فەرمان بۆ جێبەجێکردنی لێپرسینەوە و سزادان لەلایەنی پەیوەندیدار بە هۆكاری خراپبوونی دۆخه‌كه‌ ناودەبات.

H.B

Fly Erbil Advertisment