تورکیا: نابێت دەوڵەتێكی نەتەوەیی لە رۆژھەڵاتی فورات دروست بکرێت
تورکیا مەرجی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ هەسەدە ئاشکرا دەکات
K24 – ههولێر:
توركیا رەتیدەكاتەوە، ھیچ دانوستانێک لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە)دا بكەن مەگەر ئەوەی هەسەدە لە ناوچە سنوورییەکان بکشێتەوە.
یاسین ئاكتای، راوێژكاری سەرۆك كۆماری توركیا لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی رایگەیاند، تا ھەسەدە لە ناوچە سنوورییەكان نەكشێتەوە، توركیا دانوستانی لەگەڵ ناكات .
راشیگەیاند، دەگوترێت ئەمەریكا پارەی زۆری لە ھەسەدە خەرجكردووە، بۆیە دەستبەرداری نابێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، وڵاتانی ئەوروپا دەیانەوێت دانوستان لەنێوان توركیا و ھەسەدە دەستپێ بكات، بەڵام توركیا ئێستا ئەوە قبووڵ ناكات و نایەوێت دانوستانی راستەوخۆ دەستپێ بكات.
گوتیشی، داوای توركیا ئەوەیە دەوڵەتێكی نەتەوەیی لە رۆژھەڵاتی فورات دروست نەكرێت، ھەروەھا دەبێت ھەسەدە دەستبەرداری چەك ببێت و ھێزی خۆی لە ناوچە سنوورییەكان بكشێنێتەوە.
H.J