سلێمانی.. ده‌زگای خێرخوازی بارزانی چالاكیێك بۆ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ بۆ دایكان به‌ڕێوه‌ده‌بات
سمیناره‌كه بە ئامادەبونی پسپۆرانی بوارەکانی پەروەردەی خیزانی لە دەرەوە و ناوەوەی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
K24- سلێمانی:
دەزگای خێرخوازی بارزانی، سیمینارێکی پەروەردەیی و رینمای لە بواری پاڵپشتی خێزانی لە ژێر ناونیشانی "بنەماکانی پەروەردەی منداڵ" بۆ ئەو دایکانە سازکرد, كه بونەتە باوك و بەخێوکار و پەروەردەکاری منداڵەکانیان، تا بتوانن منداڵەکانیان بە باشترین پەروەردەی تەندروست پێبگه‌یه‌نن.
نیان خواڕه‌حم، هاوسه‌ری شه‌هدیه و خاوەنی دوو منداڵە، لەوکاتەی ھاوسەرەکەی، شەھیدبووه، ئەرکی بەخێوکردن و پەروەردەکردنی منداڵەکانی کەوتۆتە ئەستۆ, بەلام وەك خۆی دەلێت: دەزگای خیرخوازی بارزانی ھەموو کات ھاوکارم بووە و ئەرکی سەرشانمی ئاسانکردوە.
سمیناره‌كه بە ئامادەبونی پسپۆرانی بوارەکانی پەروەردەی خیزانی لە دەرەوە و ناوەوەی كوردستان، بە ئامانجی پاڵپشتی خیزانەکان لە پەروەردەیەکی تەندروستی نەوەکانیان به‌ڕێوه‌چوو.
لە ماوەی ١٤ ساڵی کارکردنیدا ساڵ بە ساڵ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ھاوکارییەکانی بۆ منداڵی شەھیدان و کەمدەرامەتان بێ ھیچ جیاوازیەك فراوانتر ده‌كات، بۆ ئەمساڵی خویندنیش لە پرۆژەی چاودیری ئازیزان، ھاوکاری (٤٣٥٦) منداڵی کردوە و بوەتە پاڵپشت و ھاوکاری زیاتر لە ٢١٠٠٠ منداڵ لە سه‌رانسه‌ری كوردستان.
H.B