رووسیا: پێویستە پرسی کورد لە چوارچێوەی یەکێتی خاکی سووریا چارەسەر بکرێت
لاڤرۆڤ: تورکیا مافی خۆیەتی سنوورەکانی بپارێزێت
K24- ههولێر:
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایدەگەیەنێت، ئەمهریکا کوردانی سووریا بەکاردەهێنێت و دەشڵێت: پێویستە پرسی کورد لە سووریا لە چوارچێوەی یەکێتی خاك و سەروەری ئەو وڵاتە چارەسەر بکرێت.
ئهم قسانهی لاڤرۆڤ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا له پهراوێزی لووتكهی كۆمهڵهی گشتی نهتهوه یهكگرتووهكان لە نیویۆرك هاتوون و لەبارەی رێککەوتنی ئەمهریکا و تورکیاش سەبارەت بە ناوچەی ئارام، لاڤرۆڤ رایگەیاند، تورکیا مافی خۆیەتی سنوورەکانی بپارێزێت و گوتیشی: تیرۆرستان لە ناوچەکانی ژێر دەستی ئەمهریکاوە لە سووریا دەچنە تورکیا.
H.B