وه‌لید موعه‌لیم: هه‌سه‌ده جیاخوازه
خزمه‌تكاری پیلانه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكان
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیره‌ی ده‌ره‌وی سووریا، وه‌لید موعه‌لیم، هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و ئه‌و هێزانه‌ی به جیاخواز و خزمه‌تكاری پیلانه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا وه‌سف كرد.
وه‌لید موعه‌لیم گووتیشی: به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له پارێزگاكانی حه‌سه‌كه و ره‌ققه و دێرزوور میلیشیاكانی هه‌سه‌ده تاوان دژی خه‌ڵكی سووریا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ له نیویۆرك له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا، وه‌لید موعه‌لیم گوتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، پێویسته هێزه‌كانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا له سووریا نه‌مێنن و جه‌ختیشی كرده‌وه كه رێككه‌وتنی ناوچه‌ی ئارام قبووڵ كرا‌و نییه.
موعه‌لیم داوای له توركیا خۆی یه‌كلابكاته‌وه، یان پشتیوانی تیرۆریستان بكات، یانیش پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان بێت.