14 لایه‌نی سیاسی كوردیی به یه‌ك لیست به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ده‌كه‌ن
سێشه‌ممه دوا بڕیار ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
14 حزب و لایه‌نی سیاسی كوردیی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق بڕیاریان دا به یه‌ك لیست به‌شداری بكه‌ن.
ئه‌و حزبانه ئه‌مڕۆ له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیار بوو سه‌رۆكی لیسته هاوبه‌شه‌كه و بڕیارده‌ری لیست و لۆگۆی ده‌ستنیشان بكرێت.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، بڕیاریان داوه سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، جارێكی دیكه كۆببنه‌وه و بڕیار له باره‌ی ئه‌و پرسانه‌وه بده‌ن.
رزگار عه‌لی گوتیشی: پێشكه‌وتنی زۆر له گفتوگۆی لایه‌نه‌كان به‌دیهاتووه. بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنانی لیستی هاوبه‌ش چه‌سپێندراون و رێككه‌وتووین له باره‌یانه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: لیسته‌كه به ناوی لیستی هاوپه‌یمانی به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات و به گوێره‌ی رێككاره‌كانی كۆمیسیۆن له واده‌ی خۆیدا ناوی تۆمار ده‌كرێت.
روونیشیكرده‌وه، لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاریان داوه، له سنووری پارێزگاكانی كه‌ركووك، نه‌ینه‌وا، دیاله، سه‌لاحه‌ددین و به‌غدا به‌یه‌كه‌وه به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی كورد نه‌فه‌وتێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بڕیاره سێشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی و رێگه‌پێدراوی لیست و لۆگۆكه‌ی ده‌ستنیشان بكرێن.
بڕیاره پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له 1ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020 له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.