یەکەمین کۆنفڕانسی ئاشتیی جیھانی له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

جه‌خت له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی پەیامی یەکتر قبوڵکردن كرایه‌وه‌

K24- سلێمانی:

یەکەمین کۆنفرانسی ئاشتی جیھانیی بۆ ھێز و لایەنە سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئایینیەکانی ھەریمی کوردستان لە سلێمانی بە بەبشداری کەسایەتی سیاسی و کۆمەلایەتی و مامۆستایانی ئاینی و نەتەوە جیاوازه‌کان بەرێوەچوو، بە ئامانجی بلاوکردنەوەی ئاشتی و پێکەوە ژیانی زیاتر لە ھەریمی کوردستان و گرنگیدان بە ئاشتی و پێکەوەبوونی ھێزە سیاسیەکان.

مامۆستایانی ئاینیش سەرەڕای رۆڵگێرانیان لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و بڵاوکردنەوەی پەیامی یەکتر قبوڵکردن, نایشارنەوە کە ھەندێك جار کاردەکرێت بۆ تێکدانی ئەو ئاشتی و پێکەوە ژیانە، بۆیە مامۆستا سامان سه‌نگاوی، مامۆستای ئاینی داوا دەکات، چاودێری زیاتر بخرێتە سەر مامۆستایانی ئاینی و ئەو لایەنانەی رۆڵی نەرینی دەگێرن.

له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر نوێکردنەوەی ئاشتی و پێکەوەژیانی ھەموو ھێز و لایەنە سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئایینیەکان كرایه‌وه‌, بەشداربووانیش کە لە کەسانی ئەکادیمی و پسپۆر لە بواری ئاشتی جیھانیی، سیاسی و کۆمەلایەتی پێكهاتبوون، بۆ زیاتر چەسپاندنی ئاشتی لە هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان كرد.

ھەرێمی کوردستان ھەمیشە سەکۆی فرەچەشنەی ئاینەکانی وەك پارسان، ئیزدی، زەردەشتی، بەھائی، جوو و کریستیان بووە، کە  ھەمویان بەیەکەوە بە درێژایی مێژوو لەسەر ئەم خاکە ژیاون, ریکخستنی ئەو جۆرە کۆنفرانسانەش دووپات کردنەوەی ھەمان پەیامی ئاشتیانەیە، کە ئاینە جیاوازەکان ھەلیده‌گرن.

H.B

Fly Erbil Advertisment