عادل عه‌بدولمه‌هدی: ئیسرائیل هێرشه‌كانی سه‌ر بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامداوه
عێراق مه‌رجی هه‌یه بۆ به‌شداریكردن له هاوپه‌یمانێتی پاراستنی ئاسایشی كه‌نداو
K24- هه‌ولێر:
سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێ بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە ئیسرائیل هێرشی سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی ئەنجامداوە
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە کەناڵی جزیرەی راگەیاندووە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، دەرکەوتووە ئیسرائیل هێرشی سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی ئەنجامداوە.
لەبارەی پاراستنی ئاوەکانی کەنداویش، عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند، عێراق ئامادەیە بچێتیە نێو هەر هاوپەیمانێتییەك كه ئامانج لێی پاراستنی ئاوەکانی کەنداو بێت، بە مەرجێك كه هەموو وڵاتانی کەنداو لە هاوپەیامنێتیەکەدا بەشدار بن.
ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌ر له چه‌ند رۆژێك حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران داوای له سه‌رجه‌م وڵاتانی كه‌نداو به سعوودییه و ئیماراتیشه‌وه كردبوو، هاوپه‌یمانێتییه‌ك بۆ پاراستنی ناوچه‌ی كه‌نداو و رێڕه‌وه ئاوییه‌كان له ناوچه‌كه پێكبهێنن و ناكۆكییه‌كانیان به‌لاوه بنێن، له‌كاتێكدا دوای هێرشی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه، ریاز په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و هێرشانه بۆ تاران درێژ ده‌كات و، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ئاستی گرژییه‌كانی نێوان ئێران و سعوودیه به‌رز بووه‌ته‌وه.
H.B