خەزعەلی دژی ھێرەشەكانی سەر حەشد ھاتەدەنگ

"دەبێ حکوومەت رێکاری پێویست لە دژی ئیسرائیل بگرێتەبەر"

K24 - ھەولێر

ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهللحەق داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات، رێکاری پێویست لە دژی ئیسرائیل بگرێتەبەر.

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهللحەق، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە، رێکاری پێویست لە دژی ئیسرائیل لە چوارچێوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بگرێتەبەر.

خەزعەلی، بەمافی عێراقی زانی، وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سەربازگە و کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی بداتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، دەرکەوتووە ئیسرائیل هێرشی سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی ئەنجامداوە.

ھ.م