په‌یمانگه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی: ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سووریا له توركیا كه‌متره له‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات
كه ده‌ڵێت 3 ملیۆن و 600 هه‌زار په‌نابه‌ری سووریای په‌نا داوه
K24 – هه‌ولێر:
په‌یمانگه‌ی "DeZim"ی ئه‌ڵمانی گومانی خۆی له باره‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی توركیا ده‌ربڕی كه ده‌ڵێت 3 ملیۆن و 600 هه‌زار په‌نابه‌ری سووریای په‌نا داوه.
ئه‌و په‌یمانگه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سووریا له توركیا نزیكی دوو ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌سه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ئاماری كۆچی توركیا و كۆمیسیۆنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران مه‌زنده‌یان كردووه.
ئه‌و په‌یمانگه‌یه، كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خێزانی ئه‌ڵمانیاوه پشتیوانی ده‌كرێت باسی له‌وه‌شكردووه، له توركیا سیستمێكی رێك‌وپێك بۆ رێكخستنی زانیاری له باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه نییه و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌پده‌یت ناكرێته‌وه و نازانرێت چه‌ندێك له‌و په‌نابه‌رانه روویان له ئه‌وروپا كردووه، یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان.
سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام داوای پاره‌ی زیاتر له ئه‌وروپا ده‌كات به پاساوی ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌رانی سووریای له خۆگرتووه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌ر پاره‌ی نه‌درێتێ سنووره‌كانی ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین په‌نابه‌ر بگه‌نه ئه‌وروپا.
ئه‌ردۆغان داواشیكردووه، هاوكاری توركیا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا درووست بكات و ده‌یه‌وێت له‌و ناوچه‌یه زۆرترین ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سووریا كه ئێستا له توركیان نیشته‌جێ بكات.
له مارسی 2016دا توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا رێككه‌وتن، له به‌رامبه‌ر داخستنی سنووره‌كان و رێگرتن له كۆچی نایاسایی، ئه‌وروپاییه‌كان هاوكاری دارایی توركیا بكه‌ن.
سه‌رچاوه: دوێتچه‌ڤێله
ئ.ر