تاران زیاتر له 1700 پارچه شوێنه‌واری له ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرته‌وه
شوێنه‌واری ته‌ختی جه‌مشیدن
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، تاران تا ئێستا زیاتر له 1700 پارچه‌ی شوێنه‌واریی ته‌ختی جه‌مشیدی نزیك شیرانی له ئه‌مه‌ریكاوه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه ئێران.
عه‌باس موسه‌وی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، به هیمه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، توانراوه 1700 تابڵۆ و پارچه‌ی شوێنه‌واری ته‌ختی جه‌مشید له ئه‌مه‌ریكاوه بگه‌ڕێندرێنه‌وه ئێران.
گوتیشی: ئه‌و پارچانه له 1935 له لایه‌ن زانكۆی شیكاگۆ وه‌رگیرابوون، بۆ ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یان له باره‌وه بكرێت.
پارچه‌كان له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی توێژینه‌وه‌كانی خۆرهه‌ڵات له ئه‌مه‌ریكا كاریان له‌سه‌ر كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له باره‌وه كراوه.
ته‌ختی جه‌مشید، ده‌كه‌وێته دووری 70 كیلۆمه‌تر له باكووری خۆرهه‌ڵاتی شاری شیراز و پایته‌ختی ئه‌خمینییه‌كان بووه، كه له ماوه‌ی ساڵانی نێوان 550 بۆ 330ی پێش زایین گه‌وره‌ترین ئیمپراتۆری فارسییان له چاخه كۆنه‌كانی مێژوودا درووست كردووه.
وقتی این تصاویر را دیدم اشک ریختم و در حدی که داشتم دیوانه می‌شدم سرم منفجرمیشداز درد
— areu barzan (@BarzanAreu) September 28, 2019
***و بدین ترتیب جمهوری اسلامی، کار اسکندر مقدونی را کامل کرد.
روایت تلخ نابودی پارسه (تخت جمشید)*** pic.twitter.com/xDeKzO8ZQ0