خۆپیشاندان له به‌غدا ده‌ستیپێكرد و له كۆنتڕۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌رچوو
هێزه ئه‌منییه‌كان به چه‌ك هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
خۆپیشاندان له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا ده‌ستیپێكرد و ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری هاووڵاتیان رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانیش به چه‌ك هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، بڵاویانكرده‌وه، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،1لا تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019، خۆپیشاندانی هاووڵاتیان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر ده‌ستیپێكرد و شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران روویداوه و له هه‌ردوو لایه‌نیش بریندار هه‌ن، هه‌ندێك له راپۆرته میدیاییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، 40 كه‌س بریندارن.
ئێستا ته‌واوی ئه‌و رێگایانه‌ی ده‌چنه‌وه گۆڕه‌پانی ته‌حریر، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گیراون و رێگه ناده‌ن هیچ كه‌س له‌وێوه تێپه‌ڕبێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م