سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارێک لە سوودی دەستی کاری ناوخۆ دەدات

رێژەی کرێکاری ناوخۆ لە کۆمپانیا بیانییەکان دیاری دەکات

K24 – هه‌ولێر:

عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق نوێترین بڕیاری لە بارەی دەستی کاری نێوخۆ دەرکرد.

بە گوێرەی بڕیارەکە، دەبێت سوود لە هێزی کاری ناوخۆ لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان وەربگیرێت و خزمەتی ئەندازیارانیش لە کەرتی تایبەت ئەژمار بکرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، عادل عەبدولمەهدی چەندین راسپاردەی لەبارەی دەستی کاری ناوخۆ لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و ئەژمارکردنی خزمەتی ئەندازیاری لە کەرتی تایبەت دەرکردووە، لە نێویدا جەختی لە جێبەجێکردنی ماددەی 30 لە یاسای وەبەرهێنانی ژمارەی دووی ساڵی 2009 کردووەتەوە، کە بە پێی یاساکە قەبارەی دەستی کاری نێوخۆ لە پڕۆژەکانی نابێت کە کەمتر بێت لە 50%.

هاوکات عادل عەبدولمەهدی داوای لە وەزارەتی نەوت و لایەنەکانی دیکەی حکوومی کردووە لە گرێبەستە نوێیەکان لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان رێژەی کارمەندانی عێراقی کە کەمتر نەبێت لە 50%.

H.J