رووسیا ئەمەریکا بە هەراسانکردنی ئەوروپا تۆمەتبار دەکات
رووسیا: بەهۆی نۆرد ستریم دوو ئەمەریکا ئەوروپا هەراسان دەکات
K24 – ههولێر:
ئەلێکساندەر نۆڤاک وەزیری وزەی رووسیا رایگەیاند، ئەمەریکا هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات بە زیادکردنی پێناسی گومرگی بۆ سەر ئۆتۆمبێلی هاوردەکراوی ئەوروپی، بەڵام ئامانجی سەرەکی ئەمەریکا دروستکردنی تەگەرەیە بۆ پڕۆژەی هێلی نۆرد ستریم دوو کە بەرەو ئەڵمانیا درێژدەبیتەوە.
وەزیری وزەی رووسیا لە کۆنفرانسێکی وزە لە مۆسکۆ رایگەیاند، شتێکی نهێنی نییە کە ئەمەریکییەکان پێشنیار دەکەن کە بە شێوەیەکی مەبەستیان هەراسانکردنی ئەوروپایە، هەروەها بە سەپاندنی پێناسی گومرگی زیادە بۆ سەر ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو هەڕەشە لە ئەوروپا دەکەن.
لە دوای بوونی بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ باجی لەسەر کاڵای چەند وڵاتێک زیادکردووە، ئەمەش لێکەوتەی ئابووری و سیاسیی هەبووە.
H.J