سێ لیژنە لە بەغداوە سەردانی هەولێر دەکەن
پهرلهمانتارێك: ئاماژهكان بۆ رێككهوتن لهسهر پرۆژه یاسای بودجه دڵخۆشكهرن
K24 - ههولێر:
حکوومەتی عێراق لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە گەیشتووەتە راستيیەکانی ئەو زانیاريیانەی كە حکوومەتی هەرێمی کوردستان رادەستی حکوومەتی فیدراڵی کردوون لەبارەی بری هەناردەی نەوتی رۆژانەی.
سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەکەش دەڵێت زانیاریيەکان دڵخۆشکەرن و حکوومەتی عێراقیش گەیشتووەتە راستيیەکان و بڕیارە لەم نزیکانە ئەو لێژنەیە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
پەرلەمانتارێکی پارتیش ئاشکرای دەکات سێ لیژنە لە بەغداوە بۆ سێ مەبەست سەردانی هەولێر دەکەن.
يهكێك له کێشەكانى نيوان هەولێر و بەغدا، نەبوونی دڵنیايی بوو لە بارەی هەناردەی رۆژانەی نەوتی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پێشتر چەندینجار داتای هەناردە و دەرهێنانی نهوتی رادەستی حکوومەتی فیدراڵی عێراق کردبوو, دواجار بەغدا لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆ و لیژنەی نەوت و وزە و نوێنەرێکی خۆیەوە، گەيشتووەتە راستیيەکان و بەڵگەکانی هەرێمی کوردستانی پشتڕاست کردووەتەوە.
دەشڵێت: "هەولێر لە سەرەتای ئەم ساڵەوە هەناردەی رۆژانەی 441671 بەرمیل بووە".
سەرۆکی ئەو لیژنەیە دەڵێت: "ئەمە گرنگە كه بۆ یەکەمجار حکوومەتی عێراق گەيشتە راستيیەکان و پەرلەمان و کۆمپانیای سۆمۆ و وەزارەتی نەوت و حکوومەتی عێراق دڵنیابوونەوە لە راستی و دروستى داتا و ئامارهكانى ههريمى كوردستان".
سێ لیژنە لە بەغداوە دێنە هەولێر ئەو سێ لیژنەیە بۆ گفتوگۆ لەسەر سێ کێشەكانى نەوت و وزە، بودجە و ناوچە کوردستانيیەکانه، چارەسەری ئەم سێ کێشەیە بە تایبەت بودجە رێگەخۆشکەرە بۆ چارەسهری دوو کێشەکەی دیکە، پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت: "ئەگەر ئەمساڵ بگەینە رێککەوتن لەسەر بودجە بۆ سێ ساڵ کاری پێدەکرێت".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە بارەی رێککەوتنی هەولێرو بەغدا لەبارەی نەوت و بودجە گوتی: "ئێمه دهمانهوێت دڵنیایی ههبێت بۆ جێبهجێكردنى مافه دهستوورییهکان، دهمانهوێت مافی ههرێمی کوردستان دهستهبهر بکهین له داهاتی عێراق و گرفتی ناوچه کێشه لهسهرهکان چارهسهر بکرێت".
ئەم هەوڵانەی هەردوو حکوومەت لە کاتێکدایە، پرۆژە ياساى بودجەی 2020ى عێراق, دەبێت له نزیکترین کات رێککەوتنی لەسەر بکرێت و سەلماندنی ئەو داتایانەش رێگەخۆشکەرە بۆ رێککەوتن.
ئ. م