ترەمپ لەسەر دۆلار هێرش دەکاتە سەر بانکێك

بەهای دۆلار بۆ بەرزترین ئاستی دوو ساڵی رابردووی بەرزدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا جارێکی دیکە لە رێگەی تویتەرەوە هێرشی کردە سەر جێرمی پاول سەرۆکی بانکی فیدڕاڵی وڵاتەکەی، کە ئەو هۆکاری بە هێزی دۆلارە و بەهێزی ئەو دراوەش رۆڵی ئەمەریکا لەگەڵ رکابەرە بازرگانییەکانی لاواز دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە لە سەرەتای دەست بەکاربوونیەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە ناکۆکی دایە لەگەڵ بانکی فیدڕاڵی و داوا دەکات کار بکەن بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بۆ کەمترین ئاستی.

ئەو تویتەی ترەمپ دوای بڵاوبوونەوەی پێنوێنی بەڕێوەبەرانی فرۆشی پیشەسازی دێت کە کەمتر لە پێشبینییەکانی تۆمار کرد.

هەروەها بەهۆی ئەو داتا نەرێنییانەوە پشکەکانی وۆڵ ستریت روویان لە دابەزین کرد، و کاردانەوەی پێچەوانەی هەبوو لەسەر زێڕ و بەرزی کردەوە.

ھ.م