سەگێک دەمووچاوی هاوشێوەی مرۆڤە
بووەتە جێی سەرنجی بەکاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
K24 – ههولێر:
سەگێک کە شێوەی دەمووچاوی نزیکە لە دەمووچاوی مرۆڤ بووەتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
ئەم سەگە بێچووی دوو سەگی جیاواز بووە و لە سیاتڵی ئەمەریکا دەژی و بووەتە جێی سەرنجی بەکاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و تویتەر.
کێڤن و تیفانی خاوەنی سەگەکەن و دەڵێن، تا تەمەنی زیاتر دەبێت، زیاتر شێوەی دەچێتەوە سەر مرۆڤ، بەڵام ئەمە زیاتر شیرین و جوانی کردووە لای ئێمە.
لە وەسفی سەگەکەیان دەڵێن، ئەو هەموو کەسێکی خۆش دەوێت و دەیەوێت لەگەڵ هەموو کەسێک ببێت بە هاوڕێ.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
Daily Mail
H.J