سەربازێک بەشێوەیەکی سەیر مارێکی کۆبرا دەگرێت
کۆبرا یەکێکە لە کوشندەترین مارەکان
K24 – ههولێر:
مارێکی کۆبرا رێ بە چەند سەربازێک لە مالیزیا دەگرێت، بەڵام یەکێک لە سەربازەکان بە دەستەکانی بە ئاسانی دەیگرێت.
مارەکە یەکێکە لە مارە کوشندەکان و نزیکەی شەش پێ درێژە، بە شێوازی خۆی بەرزدەبێتەوە و رێگری لە سەربازەکان دەکات، بەڵام بە تاکتیکێک سەربازێک دەیگرێت.
کۆبرا دەتوانێت حەوت میلیلیتر ژەهر لە یەک پێوەدان بڕژێت و یەکێکە لەو مارانەی کە ماری دیکەش دەخۆات. ماوەی تەمەنیشی نزیکەی 17 ساڵە.
H.J
Daily Mail