توركیا له باكووری سووریا كۆلیژ ده‌كاته‌وه
توركیا بڕیاریدا سێ كۆلیژی زانكۆیی له باكووری سووریا بكاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
توركیا بڕیاریدا سێ كۆلیژی زانكۆیی له باكووری سووریا بكاته‌وه.
رۆژنامه‌ی ره‌سمی توركیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكرده‌وه، زانكۆی غازی عه‌نتاب سێ كۆليژی خۆی له باكووری سووریا ده‌كاته‌وه.
كۆلیژه‌كان یه‌كێكیان تایبه‌ته به زانسته ئیسلامییه‌كان و له ئه‌عزاز ده‌كرێته‌وه و دووه‌میان په‌روه‌رده‌یه له عه‌فرین و سێیه‌میشیان تایبه‌ته به ئابووری و كارگێڕی له شارۆچكه‌ی باب ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و سێ شاره‌ی باكووری خۆرئاوای سووریا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی هاوپه‌یمانی توركیان.
سه‌ره‌ڕای درووستكردنی سوپا و هێزی چه‌كداری سه‌ر به توركیا و گۆڕینی سیستمی كارگێڕی و سیستمی په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌كان له سنووری عه‌فرین و باب و ئه‌عزاز و ناوچه‌كانی باكووری حه‌له‌ب، توركیا له هه‌وڵدایه ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی توركیش له‌و ناوچانه بكاته‌وه.
هاوكات توركیا به نیازه زیاتر له دوو ملیۆن په‌نابه‌ری عه‌ره‌بی سووریا بگه‌ڕێنێته‌وه وڵاته‌كه‌یان و له‌و ناوچه ئارامه نیشته‌جێیان بكات، كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له باره‌یه‌وه رێككه‌وتوون.
كه‌ناڵی ته‌ره‌ته خه‌به‌ر بڵاویكرده‌وه، به به‌بڕی 27 ملیار دۆلار ئه‌نقه‌ره پرۆژه‌ی نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌رانی سووریا له ناوچه‌كانی باكووری وڵاته‌كه‌یان جێبه‌جێ ده‌كات.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز

