ئیسرائیل هەناردەی غاز بۆ میسر زیاد دەکات
بە گوێرەی رێککەوتن
K24 – ههولێر:
کۆمپانیاکانی وزە لە ئیسرائیل رایانگەیاند، وڵاتەکەیان بە گوێرەی رێککەوتن هەناردەی گازی سروشتی بۆ میسر زیاد دەکات.
هاوبەشەکان لە کێڵگەی گازی لوسیان و تەماری دەریایی ساڵی رابردوو رێککەوتنێکیان واژوو کرد، بۆ فرۆشتنی گازی سروشتی بە میسر بە بەهای 15 ملیار دۆلار و بەرپرسانی ئیسرائیل ئەو رێککەوتنە بە مێژوویی ناودەبەن دوای رێککەوتنی ئاشتی نێوان هەردوو وڵات لە ساڵی 1979.
سەرچاوەیەک لە کەرتی وزەی ئیسرائیل رایگەیاند، بەهای ئەو گازەی بڕیارە بۆ میسر هەناردە بکرێت بە 19.5 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە، کە 14 ملیار دۆلار بۆ کۆمپانیای لوسیانە و 5.5 ملیار دۆلار بۆ کۆمپانیای تەمار.
هاوبەشە سەرەکییەکانی لە کێڵگەی تەمار دێلێک بۆ هەڵکەندن و ئیسرامکۆ و تەمار پێترۆلیۆمە.