12مین كۆنگرەی ھەنگەوانانی عەرەب لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت
"سێ رۆژ بەردەوام دەبێت"
K24 - ھەولێر
بە چاودێری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سبەی 7/10/2019، بۆ ماوەی سێ رۆژ 12مین كۆنگرەی ھەنگەوانانی عەرەب لە پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بەڕێوەدەچێت، تیادا جێگە لە ھەنگاوانانی كوردستان، ھەنگەوانانی 20 وڵات لە كیشوەرەكانی ئاسیا و ئەوروپا ئەفریقیا ئامادەی كۆنگرەكە دەبن و بەرھەمەكانی خۆشیان نمایش دەكەن.
عەبدولرەحیم عومەر، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی ھەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەو پێشانگایەدا توێژینەوە زانستییەكان لەبارەی بەخێوكردنی ھەنگ نمایش دەكرێن و گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت، ھاوكات پێشبڕكێ بۆ جۆری ھەنگوینی وڵاتان دەكرێت. تائێستا ھەنگوینی ھەرێمی لە چوار پێشانگا لەسەر ئاستی جیھان پلەی یەكەمی بە دەستھێناوە".
ھ.م