خۆپیشاندانەكان نرخی بلیتی گەشتی ئاسمانی بەغدا - ھەولێر بەرزدەكاتەوە
ھاووڵاتیانی بەغدا بلیتی فڕۆكەیان بە زەحمەت دەستدەكەوێت
K24 - ھەولێر
لە چەند رۆژی رابردوودا بەھۆی گرژیی و خۆپیشاندەكانی بەغدا و چەند شارێكی دیكەی عێراق، ھاتووچۆی گەشتی ئاسمانی لە بەغدا و شارەكانی دیكەی عێراق بۆ ھەردوو فڕۆكەخانەی ھەولێر و سلێمانی زیادیكردووە.
لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا نرخی بلیتی فڕۆكەكان لە بەغداوە بۆ ھەولێر و سلێمانی سێ ھێندە زیادیكردووە. بەیار باوەڕ بەڕێوەبەری یەكێك لە كۆمپانیاكانی گەشتیاری بەكوردستان24 راگەیاند، گەشتیارێكی زۆر لە فڕۆكەخانەی بەغدا بەھۆی نەبوونی بلیت گیریان خواردووەو چاوەڕێی دەستكەوتنی بلیت دەكەن.
ئاماژەی بەوەشدا، لەھەمانكاتدا بەھۆی قەرەباڵخی و دەستنەكەوتنی بلیتیش گەشتیاران بەشێوەی ترانزێت لە بەغداوە دەچنە بەیرووت و دەوحە و ئیستانبوڵەوە دواتر بەرەو فڕۆكەخانەی ھەولێر گەشت دەكەن.
ھ.م