دانیمارک داوای قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلی بەنزین دەکات

داوایەک لە یەکێتی ئەوروپا دەکات

K24 – هه‌ولێر:

بۆ رووبەڕووبوونەوە ی گۆڕانی کەش و هەوا، دانیمارک داوا دەکات لە تەواوی یەکێتی ئەوروپا بۆ ساڵی 2040 فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بەنزین و دیزڵ قەدەغە بکرێت.

دان یۆرگنسن وەزیری ژینگە و وزەی دانیمارکی دەڵێت، قەدەغەکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە بەنزین و دیزڵ کاردەکەن گوشارێک دەبێت لەسەر کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپی بۆ ئەوەی پێشنیاز بکات پلە بە پلە کارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە بە سووتەمەنی کاربۆنی کاردەکات قەدەخە بکرێن.

ئەمە لە کاتێکدایە دانیمارک پێشووتر رایگەیاند بوو بۆ ساڵی 2030 فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە سووتەمەنی کاربۆنی کاردەکات قەدەغە بکات، بەڵام دواتر لە بڕیارەکەی پاشگەز بووەوە چونکە پێشێلی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا بوو.

EuroNews

H.J