فڕۆكه‌كانی توركیا به چڕی ناوچه‌ی چه‌مانكێ له سنووری ئامێدی بۆردومان ده‌كه‌ن
"شوانه‌كان رایانكردووه و مه‌ڕ و ماڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه"
K24- هه‌ولێر:
به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕوکە جەنگییەکانی تورکیا به چڕی گوندێكی كریستیان نشینیان له ناحیەی چەمانكێ له سنووری قەزای ئامێدی بۆردومانکرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گوندی "هیزانكێ"ـی كه گوندێكی كریستیان نشینه به كوردستان 24ی راگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ته‌نیا 30 خوله‌كدا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا پێگه‌كانی په‌كه‌كه‌یان له نزیك گونده‌كه‌یان بۆردومان كرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت بۆ كوردستان 24 ئاشكرایكرد، شوێنی بۆردومانه‌كه ده‌كه‌وێته دووری ته‌نیا چه‌ند سه‌د مه‌ترێك له سه‌نته‌ری گونده‌كه و به‌هۆیه‌وه، رووبه‌رێكی زۆری پووش و پاوانی ناوچه‌كه سووتاوه و ترسێكی زۆر له‌ناو گوندنشینان بڵاو بووه‌ته‌وه‌ك
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: بۆردومانه‌كه هیچ زیانێكی گیانی بۆ گوندنشینان نه‌بووه، به‌ڵام له‌كاتی هێرشی فڕۆكه‌كان ژماره‌یه‌ك شوانكاری گونده‌كه له نزیك شوێنه‌كه بوون و ناچار مه‌ڕ و ماڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه و رایانكردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تا ئێستا نازانرێت ئاخۆ زیان به مه‌ڕ و ماڵاته‌كه‌یان گه‌یشتووه یان نا.
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی په‌كه‌كه‌ش، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی: به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كان و خولانه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له ئاسمانی ناوچه‌كه، هیچ زانیارییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه نازانرێت.
له‌ماوه‌ی ته‌نیا 3 رۆژدا، ئه‌مه دووه‌م جاره فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سنووری ئه‌و ناوچه‌یه بۆردومان ده‌كه‌ن.
H.B
