كه‌ركووك.. پچڕاندنی ئینته‌رنێت له عێراق كاروباری كاسبكاران په‌كده‌خات
حەواڵاتی پارە و گواستنەوەش لەنێوان شارەکان هەر بەئینتەرنێتهوه به‌نده
K24- كه‌ركووك:
بڕیاری حكوومه‌تی به‌غدا بۆ پچراندنی هێڵی ئینته‌رنێت له ته‌واوی شاره‌كانی عێراق، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر دۆخی ژیانی هاووڵاتیان درووست كردووه و وه‌ك به‌شێك له كاسبكاران ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، بەهۆی نەبونی ئینتەرنێت كاره‌كانمان بەتەواوی په‌كی كه‌وتووه، به تایبه‌ت كاروباری بازرگانان.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئیش و کاری زۆرێك له هاووڵاتیان پەیوەستە بە هێڵی ئینتەرنێتەوە، مووچەی هەزاران کەسیش چەند ڕۆژێکە ڕاگیراوە به‌و هۆیه‌وه، حەواڵاتی پارە و گواستنەوەش لەنێوان شارەکان هەر بەئینتەرنێتهوه به‌نده.
ماوەی هەفتەیەکە به مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی خۆپیشاندان و توندوتیژییه‌كانی عێراق، هێڵی ئینتەرنێت بەبڕیاری حکوومەت لەسەرجەم شارەکانی عێراق پچڕاوە، چونكه خۆپێشاندەران لە تۆڕەکۆمەڵایتیەکان بانگەشە بۆ خۆپێشاندان دەکەن، بەڵام نەبونی هێڵی ئینتەرێنت لەم ماوەیە کە تا ئێستاش بەردەوامە، کاریگەری لەسەر كاروباری هاووڵاتیان کردووە، تەنانەت هەندێك لەکاسبکاران دەڵێن؛ بەهۆی نەبونی ئینتەرنێتەوە بەتەواوی کارهكهمان په‌كی كه‌وتووه.
H.B