خواست لەسەر فەرشی رۆژھەڵاتی كوردستان كەمدەبێتەوە
خواست لەسەر فەرشی رۆژھەڵاتی كوردستان كەمدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
گەمارۆكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران كاریگەری لەسەر فەرشی دەستچنی بیجاری رۆژھەڵاتی كوردستان داناوە، بەرھەمھێن و بازرگانانی فەرش دەڵێن "دۆخی خراپی ئابووری وایكردووە كە خواست لەسەر فەرش كەمببێتەوە، ئەوەش كاریگەری لەسەر گوزەرانی خەڵك بەتایبەت لە گوندەكان داناوە".
گەمارۆكانی سەر ئێران بە جۆرێك كاریگەری خستووەتە سەر بازاڕەكان، بە جۆرێك بازاڕی فەرشیش بەرادەیەك لاوازە كە ھەندێك كارگەی فەرشی دەستچن داخراون و فەرش فرۆشەكانیش بێ بازاڕن.
فەرشی دەستچنی بیجار لەھەموو ئێران و ناوچە ناودارە، فەرشی بیجار یان گەروس لە رەنگدا جیاوازەو ھێندە بە پتەوەی چێندراوە كە نانوشتێتەوە، ئێستا بەھۆی گەمارۆكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران بەرھەمھێنانی فەرشەكە تێچووی چەند قات زیادبووە، بۆ بە بازاڕكردنیش بەھۆی گرانی لەنێوخۆ نافرۆشرێت و رێگەی ھەناردەكردنی بۆ دەرەوەش گیراوە.
رۆژھەڵاتی كوردستان بە گشتی یەكێك لە ناوەندە گرنگەكانی فەرشی دەستچنی ئێران و ناوچە بووە، بەڵام بەھۆی گەمارۆكانی ئەمەریكا و دۆخی ئابووری خراپی ئێران ئەو فەرشە سرنجراكێشە بێناز كەوتووەو سەدان بنەماڵەش لە گوندەكانی كوردستان و بەتایبەت بیجار بێكار بوونە و وازیان لەو پیشەیە ھێناوە.
ھ.م