مەسرور بارزانی: پێویستە ئەنجامدانی پرۆژەکانی وەبەرهێنان بەپێی پلان و پێداویستی هەرێمی کوردستان بێت
بەسەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان کۆبووەوە
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە 7/10/2019 بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، راپۆرتێکی بە ژمارە و زانیاری ورد پێشکەش کرد و کێشە و گرفت و پێداویستییەکانی پرۆسەی وەبەرهێنانی خستەڕوو.

مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەوەکردەوە، کە پێویستە پڕۆسەی وەبەرهێان بەشێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو رێکبخرێتەوە ، گوتیشی حکوومەت بەرنامەی پێویست دادەڕێژێت بۆ رێکخستنەوەی پرۆژەکانی وەبەرهێنان بە جۆرێک کە ئەنجامدانی پرۆژەکانی وەبەرهێنان بەپێی پلان و پێداویستی هەرێمی کوردستان بێت. دووپاتیشی کردەوە ئاسانکاری پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی دەکرێت کە پرۆژەکانیان لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی بێت.
