سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات
"گرژبوونی دۆخی سوریا لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نییە"
K24- ههولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە 2019/10/7 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە برونۆ ئۆبێر، باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا كرا.
هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە، کە گرژبوونی دۆخی ناوچەکە بەتایبەتی لە سوریا لە بەرژەوەندی خەڵکی ناوچەکەدا نییە و دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵك و زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی سڤیل کە ئەمەش لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نییە.
H.B